AP ١٤٠١ گەلاوێژ ٧ ٠٨:٤٨

هاوپەیوەند بە سەرۆک کۆماریی عێراق؛

کۆبوونەوەی گرینگی هادی عامری و بافڵ تاڵەبانی لە بەغدا

کۆبوونەوەی گرینگی هادی عامری و بافڵ تاڵەبانی لە بەغدا

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و هادی عامری، سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح لە بەغدا كۆبوونەوە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لەكۆبوونەوەكەدا دوایین پێشهاتە سیاسییەكان تاوتوێكران و جەخت لەبەردەوامیی گفتوگۆكان كرایەوە لەپێناو گەیشتن بە ئەنجامێكی ئەرێنی و پێكهێنانی حكومەتێكی بەهێز و خزمەتگوزار.

بافڵ جەلال تاڵەبانی جەختی لە یەكدەنگی نێوان ئەو هێز و لایەنانە كردەوە كە ئامانجییان دروستكردنی حكومەتێكی نیشتمانییە.

بافڵ تاڵەبانی وتی، هەوڵەكانمان لەپێناو گەیشتنە بە سازان و دەربازكردنی وڵات لەو دۆخەی تێیكەوتووە.

News ID 42966

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha